بارزان قاوەچی

بارزان قاوەچی

20 تشرینی یه‌كه‌م 2024 یەکشەممە

کەشناسی: ئەگەری تاوە باران هەیە

کەشناسی: ئەگەری تاوە باران هەیە
0

لایک

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ له‌ ناوچه‌ شاخویه‌كان ئه‌گه‌ری تاوه‌ باران هەیە.

بەپێی راگەیەندراوی کەشناسی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ئاسمان له‌نێوان  هه‌ور و نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت، له‌ناوچه‌ شاخاویه‌كان ئه‌گه‌ری  بروسكه‌ و تاوه‌ باران هه‌یه‌ به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌ شاخاویه‌كانی سنووری پارێزگای دهۆك، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری تۆزێكی سوك هه‌یه‌ له‌ناوچه‌كانی باشوری هه‌رێم”.

ئەوەش هاتووە، ئه‌مڕۆ پله‌كانی گه‌رما به‌گشتی هاوشێوه‌ی دوێنێ ده‌بن، ته‌نها لە ناوچه‌ شاخاوییه‌كان به‌نزیكه‌ی 3-4 پله‌ به‌راورد به‌ تۆماركراوه‌كانی دوێنێ نزمده‌بنه‌وه.

سبه‌ی سێشه‌ممه‌ ئاسمان به‌گشتی له‌نێوان هه‌ور و نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌ری تاوه‌ باران و بروسكه‌ ی پچرپچر هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێم، خێرای با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند  له‌نێوان 10-20 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش تاڕاده‌یه‌ك نزم ده‌بنه‌وه‌.