20 تشرینی یهكهم 2024 یەکشەممە
محەمەد شیاع سوودانی، سهرۆكوهزیرانی عێراق پەیامێکی بەبۆنەی رۆژی سەربەخۆیی عێراق بڵاوکردەوە.
سوودانی لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە، عێراق وەک پایەی سەقامگیری و ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە جیهاندا دەمێنێتەوە.
وتیشی لە جهژنی نیشتمانیدا، “عێراق وەک پایەی سەقامگیری و ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە ناوچەکە و جیهاندا دەمێنێتەوە، هەروەها پردێکە کە شارستانیەت و کولتوورەکان تێیدا یەکدەگرنەوە”.
ئاماژەی بەوەش کردووە، عێراقییەکان وەک ههمیشه به لێهاتوو بۆ ئاشتی و ئارامی و هەروەها وەک شەڕکەرێکی سەرسەخت دژی تاریکی و دواکەوتوویی دهمێننهوه.