کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە

ئایار 6, 2026 12:15
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە
0

لایک

كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاویەکان هەندێك جار نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵێکی سووک، سبه‌ینێش ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێك پەڵە هەوری جیاجیا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاویەکان هەندێك جار نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵێکی سووک لە سەر بەشێک لە ناوچەی جیا جیا بە تایبەت ناوچەکانی باشووری هەرێم و ئیدارەی گەرمیان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، خێرایی با لەسەرخۆ ده‌بێت و له‌ نێوان ٥ بۆ ١٥ كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێردا ده‌بێت و ئاڕاستەی با باکووری ڕۆژهەڵات ده‌بێت و مەوداى بینین لەنێوان ٧ بۆ ٩ كیلۆمه‌تر ده‌بێت و له‌كاتی لەکاتی تۆزوخۆڵ له‌نێوان ٧ بۆ ٨ كیلۆمه‌تر ده‌بێت.

به‌گوێره‌ی كه‌شناسی، ئه‌مڕۆ پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (٢-٣) پلە بەراوررد بە پلەکانی دوێنێ.

هەولێر (ئەربیل): ٢٣ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: ١٢ پلەی سیلیزی 
سلێمانی: ٢٤ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٢٦ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢٢ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٢٢ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: ٢٦ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٢٩ پلەی سیلیزی

په‌یوه‌ست به‌ كه‌شوهه‌واڵی سبه‌ی، كه‌شناسی ده‌ڵێت، سبەى پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێك پەڵە هەوری جیاجیا.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە بەراورد بە پلەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر (ئەربیل): ٢٥ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: ١٤ پلەی سیلیزی 
سلێمانی: ٢٥ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٢٦ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢٤ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٢٤ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: ٢٦ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٢٩ پلەی سیلیزی

En az 10 karakter gerekli