پوتین: ترەمپ سیاسەتمەدارێکی زیرەک و بەئەزموونە
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • پوتین: ترەمپ سیاسەتمەدارێکی زیرەک و بەئەزموونە

پوتین: ترەمپ سیاسەتمەدارێکی زیرەک و بەئەزموونە

تشرینی دووه‌م 29, 2024 14:01
پوتین: ترەمپ سیاسەتمەدارێکی زیرەک و بەئەزموونە
0

لایک

ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا ڕۆژی پێنجشەممە ستایشی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکای کرد و بە سیاسەتمەدارێکی “زیرەک و بەئەزموون” دەزانێت کە دەتوانێت “چارەسەر” بدۆزێتەوە لەگەڵ بەرزبوونەوەی گرژییەکانی نێوان مۆسکۆ و ڕۆژئاوا لەسەر شەڕی ئۆکرانیا.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە کازاخستان، ڤلادیمێر پوتین سەرۆکئ ڕووسیا، جۆ بایدنی تۆمەتبار کرد بەوەی کە “کێشەی زیاتر” بۆ ئیدارەی داهاتووی ترەمپ دروستکردووە، دوای ئەوەی بایدن مۆڵەتی بە ئۆکرانیا دا بۆ تەقاندنی مووشەکی دوورمەودای ئەمریکی بە ناوی ATACMS بۆ ئامانجەکانی قووڵایی ناو ڕووسیا.

هەروەها سەرۆکی ڕووسیا هەڕەشەی دووبارە لێدانی ئۆکرانیای کرد بە مووشەکێکی بالیستیکی توانای ئەتۆمی بە ناوی “ئۆریشنیک” دوای هێرشێکی بەربڵاوی شەوانە لەلایەن مۆسکۆوە کە لە ڕۆژی چوارشەممە دامەزراوە گرنگەکانی ژێرخانی وزەی کردە ئامانج.

لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا بڕیارەکەی بایدن کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی داهاتووی نێوان مۆسکۆ و واشنتۆن دەبێت، پوتین پێشنیاری کرد کە دوای دەستبەکاربوونی ترەمپ لە مانگی یەکدا شتەکان باشتر دەبن.

وتیشی: “ئەوەندەی من پێشبینی دەکەم، سەرۆکی تازە هەڵبژێردراو کەسێکی زیرەکە و لە ئێستاوە تەواو بە ئەزموونە. پێموایە چارەسەرێک دەدۆزێتەوە”.

هاوکات ترەمپ بەڵێنیدا “لەماوەی 24 کاتژمێردا” کۆتایی بە شەڕی ئۆکرانیا بهێنێت، بەڵام باسی لەوە نەکرد کە چۆن دەبێت. لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا چەندین جار ڕەتیکردەوە بڵێت ئایا دەیەوێت ئۆکرانیا لە شەڕەکەدا سەربکەوێت یان نا.

ئەم لێدوانەی پوتین دوای ئەوە هات کە ترەمپ ڕۆژی چوارشەممە ژەنەڕاڵ کیس کیلۆگی وەک نێردەی تایبەت بۆ وڵاتانی شەڕکەر کاندید کرد. “بەیەکەوە لە ڕێگەی هێزەوە ئاشتی دەستەبەر دەکەین و ئەمریکا و جیهان دووبارە سەلامەت دەکەینەوە!” ترەمپ لە سۆشیال میدیادا نووسیویەتی و هەڵبژاردنی خۆی ڕاگەیاندووە.

پوتین لە پەراوێزی لوتکەی ئەمنی لە ئاستانەی پایتەختی کازاخستان قسەی کرد و ڕایگەیاند، ترەمپ “تاقیکردنەوەیەکی جددی”ی تێپەڕاندووە بۆ گەڕانەوە بۆ کۆشکی سپی، بە ئاماژەدان بە دوو هەوڵی تیرۆرکردن لە دژی ئەو لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا.

En az 10 karakter gerekli