سوودانی و باڵیۆزی تورکیا تاوتوێی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە دەکەن

سوودانی و باڵیۆزی تورکیا تاوتوێی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە دەکەن

ئازار 4, 2026 14:28
سوودانی و باڵیۆزی تورکیا تاوتوێی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە دەکەن
0

لایک

محەمەد شیاع سوودانی، پێشوازی لە ئەنڵ بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی ئاداری ٢٠٢٦، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لە دیدارەکەدا، هەردوولا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغداد و ئەنقەرەیان تاوتوێ کرد و تیشکیان خستەسەر دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە.

تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە تەرخانکرابوو بۆ لێکەوتە مەترسیدارەکانی پەرەسەندنی گرژییە سەربازییەکان لەسەر ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.

سوودانی و باڵیۆزی تورکیا جەختیان لەسەر گرنگیی هەماهەنگیی زیاتری نێوان وڵاتانی ئیسلامی کردەوە بۆ ڕێگریکردن لە کردەوە دوژمنکارییەکان.

هەروەها هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و پەنابردن بۆ دیپلۆماسی و گفتوگۆ وەک تەنیا ڕێگە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان، بە مەبەستی پاراستنی سەقامگیری و دوورخستنەوەی گەلانی ناوچەکە لە ماڵوێرانییەکانی جەنگ.

En az 10 karakter gerekli