ئێران برینداربوونی موجتەبا خامنەیی پشتڕاستکردەوە

ئێران برینداربوونی موجتەبا خامنەیی پشتڕاستکردەوە

ئازار 12, 2026 12:06
ئێران برینداربوونی موجتەبا خامنەیی پشتڕاستکردەوە
0

لایک

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەفەرمی برینداربوونی موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری نوێی باڵای وڵاتەکەی راگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی ئازاری ٢٠٢٦، وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە ڕاگەیەندراوێکدا وتی، موجتەبا خامنەیی رێبەری باڵای ئێران بریندارە، بەڵام تەندروستیی باشە، هیچی دیکەی لەبارەی کات و چۆنێتیی برینداربوونی برینداربوونی ئاشکرا نەکردووە.

لە چەند رۆژی رابردوودا، یوسف پزشکیان کوڕ و ڕاوێژکاری تایبەتی سەرۆک کۆماری ئێران ئاشکرای کرد، لە یەکەم ڕۆژی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە ٢٨ـی مانگی ڕابردوو، موجتەبا خامنەیی بریندار بووە، هەروەها هەندێک لە میدیا جیهانییەکان لەوانە سی ئێن ئێن دەڵێن، موجتەبا خامنەیی قاچێکی شکاوە و ڕووخساری بریندار بووە.

En az 10 karakter gerekli