سوودانی سەردانی میسر دەکات

سوودانی سەردانی میسر دەکات

بە پێی وتەبێژی حکومەتی عێراق، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی حکومەتی عیراق سەردانی میسر دەکات و ئەگەر هەیە چەند یاداشتنامەیەکی لێگتێگەییشتن لەگەڵ حکومەتی ئەو وڵاتە واژوو بکات.

حوزه‌یران 11, 2023 14:17
سوودانی سەردانی میسر دەکات
0

لایک

سبەی دووشەممە، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە مەبەستی تاوتوێ کردنی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات سەردانی میسر دەکات.

لەمبارەیەوە گوتەبێژی حکوومەتی عێراق، باسم عەوادی لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە سبەی دووشەممە، محەمەد شیاع سوودانی سەردانێکی گرنگ بۆ میسر ئەنجام دەدات.

راشیگەیاندووە کە ئامانج لەسەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بۆ میسر، تاوتوێکردنی پەیوەندیی و ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵاتە.

لەئێستادا،عێراق و میسر ھەوڵدەدەن بە ھاوبەشی کاری لەسەر ژمارەیەک پرسی بکەن، بە تایبەتی زیادکردنی قەبارەی ئالوگۆڕی بازرگانیی نێوان ھەردووڵات

En az 10 karakter gerekli