به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ بارانبارین سەرەتا لە ڕۆژئاوای هەرێم بە نمەباران دەستپێدەکات و سبه‌ینێش ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت دابارین لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت، لە دواینیوەرۆ کاریگەری زیاد دەکات شێوازی بارانبارین دەگۆڕێت بۆ بارانی بە لێزمە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت، بارانبارین سەرەتا لە رۆژئاوای هەرێم بە نمەباران دەستپێدەکات پاشان لە دواینیوەڕۆدا کاریگەری دابارین زیاددەکات و لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم باران دەبارێت و بەردەوامی دەبێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، خێرایی با لەسەرخۆ – مامناوەند له نێوان ١٠ بۆ ٢٠ كیلۆمه‌تر ده‌بێت و ئاڕاستەی با باکووری خۆرهەڵات دەبێت و پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (٢-٣) پلە بەراورد بە پلەکانی گەرمی دوێنێ.
به‌گوێره‌ی كه‌شناسی، سبەى یەکشەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت دابارین لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت، لە دواینیوەرۆ کاریگەری زیاد دەکات شێوازی بارانبارین دەگۆڕێت بۆ بارانی بە لێزمە کە هەندێك جار هەورە تریشقە و ئەگەر هەیە تەزرەشی لەگەڵ بێت بەتایبەت لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و رۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم و گەرمیان هاوکات خێرایی با هەندێك جار چاڵاک دەبێت بۆ سەروی ٣٥ كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، خێرایی با چالاک ده‌بێت و له‌نێوان ٢٠ بۆ ٣٠ كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ده‌بێت و لە دواینیوەرۆ لە هەندێك کات و شوێن خێرایی با چالاک دەبێت بۆ سەروی ٣٥ كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر (ئەربیل) ١٥ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران ٤ پلەی سیلیزی
سلێمانی ١٥ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ ١٦ پلەی سیلیزی
دهۆک ١٣ پلەی سیلیزی
زاخۆ ١٣ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١٥ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ١٩ پلەی سیلیزی