سەرۆکی کۆڵۆمبیا ئاشکرای کرد، کە لە پیلانێکی داڕێژراو بۆ کوشتنی رزگاری بووە، ئەم راگەیاندنە دوای چەند مانگێک لە هۆشداریی دەزگا ئەمنییەکان دێت کە ئاماژەیان بە پیلانی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان کردبوو بۆ تیرۆرکردنی ئەو سەرۆکە.
گۆستاڤۆ پێترۆ، سەرۆکی کۆڵۆمبیا لە وتارێکدا لە میانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، وردەکاری رووداوەکەی خستە ڕوو و رایگەیاند، شەوی دووشەممە بەهۆی تێکچوونی دۆخی ئەمنی و بوونی مەترسی تەقەکردن، هەلیکۆپتەرەکەی نەیتوانیوە لە کەناراوەکانی کاریبی بنیشێتەوە.
هەروەها سەرۆکی کۆڵۆمبیا وتی: “بۆ ماوەی چوار کاتژمێر لە ئاسمانی دەریادا ماینەوە و ناچار بووین رێڕەوی گەشتەکەمان بگۆڕین بۆ شوێنێکی دیکە کە پێشتر پلانی بۆ دانەنرابوو، ئەوەش تەنیا بۆ پاراستنی گیانمان و رزگاربوون بووە لەو پیلانەی بۆ کوشتنم داڕێژرابوو.”
هاوکات ئەم پێشهاتە مەترسیدارە لە کاتێکدایە، کە پەیوەندییەکانی نێوان کۆڵۆمبیا و ئەمریکا گرژی تێکەوتووە؛ بەتایبەت دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی دەستوەردانی سەربازی لەو وڵاتەدا کردبوو، هاوشێوەی ئەوەی لە ڤەنزوێلا روویدا. پۆلیسی کۆڵۆمبیاش لێکۆڵینەوەکانی بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی لە پشت پیلانەکەوە بوون دەستپێکردووە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا