سەرۆکی حکومەت و وەزیری دەرەوەی تورکیا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی ناوچەکە دەکەن
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٤ـی ئاداری ٢٠٢٦، ماڵپارەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیاوە پێگەیشت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە پەیوەندییەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان-عێراق و دوایین پەرەسەندنەکانی شەڕ و گرژییەکانی ناوچەکە کرد.
ئەوەشیان خستەڕوو، هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی پاراستنی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت