سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر (ئەربیل) کۆبوونەوە و هەردوولا جەختیان لە هەماهەنگی و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان کردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٦ی ئایاری ٢٠٢٦، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکی خۆی ڕایگەیاند، پێشوازیمان لە ئەرمان تۆپچو کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر (ئەربیل) کرد و لە دیدارەکەدا بارودۆخی ناوچەکە و عێراق و هەرێمی کوردستان-عێراق تاووتوێ کران.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لە دیدارەکەدا جەختمان لە هەماهەنگی و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان-عێراق و وڵاتی تورکیا کردەوە.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت