كۆمپانیای دانه‌غازی ئیماراتی رایگه‌یاند، كاره‌كانی به‌رهه‌مهێنانی غازی له كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر راگرتووه، ئه‌وه‌ش له هه‌نگاوێكدا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان و كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ك هه‌نگاوی خۆپارێزی له هێرشه‌كان.
كۆمپانیای دانه‌غازی ئیماراتی به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردوه، “له ٢٨ـی شوباته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی كاره‌كانی به‌رهه‌مهێنان له كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر راگیراوه، ئه‌وه‌ش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان و كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌و هه‌نگاوه وه‌ك رێكاری خۆپارێزییه به‌هۆی به‌رده‌وامی دۆخی ئه‌منی هه‌رێمی كوردستان-عێراقەوە، كێڵگه‌كه ده‌پارێزرێت بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه ده‌توانرێت له كاتی گونجاو‌دا كاره‌كان ده‌ستپێبكرێته‌وه.