شەش ئەندامی دادگای فیدراڵی نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەشکردووە

شەش ئەندامی دادگای فیدراڵی نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەشکردووە

حوزه‌یران 19, 2025 13:59
شەش ئەندامی دادگای فیدراڵی نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەشکردووە
0

لایک

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ـی حوزەیرانی 2025، بە پێی زانییارییەکان لە بەغداد “شەش ئەندامی سەرەکی و سێ ئەندامی یەدەگی دادگای فیدڕاڵی عێراق، دەستیان لە کار کێشایەوە.”

بڕیار بوو ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی عێراق دەربارەی کێشەی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان – عێراق کۆببێتەوە.

کۆبوونەوەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق، بەئامادەبوونی هەموو ئەندامەکانی دادگا و ئەندامێکی یەدەگ بەڕێوە دەچێت. دوێنێ چوارشەممە، 18ی حوزەیرانی 2025، سەرۆکی دادگای فیدراڵی داوای لە ئەندامانی دادگا کردووە بۆ ڕۆژی پێنجشەممە، 19ی حوزەیرانی 2025، ئامادەی کۆبوونەوە بن بۆ دەرکردنی بڕیاری فەرمانسالاری بۆ دەست پێ کردنەوەی خەرجکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان – عێراق.

هەر لەو بارەوە دوێنێ، لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان – عێراق، سەرۆک حکومەت مەسرور بارزانی، ئاماژەی بە بابەتی بڕینی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداد کرد و وتی: بە هەموو شێوەیەک، لە هەوڵ و کارکردنمان بەردەوامین بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە و بۆ ئەم مەبەستەش لەم یەک دوو ڕۆژەی دوایی، نامەیەکمان بۆ دادگای فیدراڵی ناردووە سەبارەت بە نایاسایی و نادەستووریبوونی بڕیاری بڕینی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە.

سەرۆک حکومەت وتیشی، هیوادارین دادگای فیدراڵی لە وەڵامی نامەکەدا بڕیارێکی ئەرێنی و لە قازانجی خەڵکی کوردستان بدات، بە تایبەتیش کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان – عێراق هەموو پابەندییە دەستوورییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە و خوازیارە لە بەرامبەریشدا، ڕێز لە مافە دەستوورییەکانی بگیرێت و شایستە داراییەکانی بنێردرێت.

ئاماژەشی داوە، کە دوو ڕۆژ لەمەوپێش، سەرۆک وەزیران نامەیەکی تایبەتی بۆ دادگای فیدراڵی عێراق ناردووە لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان – عێراق.



En az 10 karakter gerekli