نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبووەوە

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبووەوە

ئایار 4, 2026 15:21
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبووەوە
0

لایک

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان-عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغداد، لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، پرۆسەی سیاسیی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراقی فیدراڵ تاوتوێ کران. لەمبارەیەوە جەخت لە پێکهێنانی حکوومەتێک کرایەوە کە وەڵامدەرەوەی ئاڵنگارییەکانی قۆناغەکە و چاوەڕوانی و داواکارییەکانی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بێت.

لە راگایەندراوەکەدا هاتووە، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هاریکاریی نێوان لایەنە سیاسییەکان و کاری پێکەوەیی کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵات، بەتایبەتی کێشەکانی هەولێر (ئەربیل) و بەغداد لەسەر بنەمای دەستوور، هەروەها جەخت لە پاراستنی ئارامی، سەقامگیری و سەروەریی عێراق کرایەوە.

نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه،‌ هه‌رێمى کوردستان-عێراق پشتگيرى له‌ پرۆسه‌ى سياسيى عێراق ده‌كات و هه‌موو هاوكارييه‌كى پێويست بۆ سه‌رخستنى هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى عێراقى فيدراڵی پێشكه‌ش ده‌كات.

هەروەها سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى، خۆشحاڵى خۆیان دەربڕی لە پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، کاریگەری و لێکەوتەکانی شەڕ و دۆخی ناوچەکە بەسەر عێراقەوە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو، کە تێیدا جەخت لە دوورخستنەوەی وڵات لە مەترسییەکانی پێکدادان و گرژییەکان کرایەوە.

En az 10 karakter gerekli