ئه‌مریكا: به‌ چه‌كی ئه‌تۆمی به‌رگری له‌ كۆریای باشوور دەکەین
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • ئه‌مریكا: به‌ چه‌كی ئه‌تۆمی به‌رگری له‌ كۆریای باشوور دەکەین

ئه‌مریكا: به‌ چه‌كی ئه‌تۆمی به‌رگری له‌ كۆریای باشوور دەکەین

تشرینی یه‌كه‌م 30, 2024 22:48
ئه‌مریكا: به‌ چه‌كی ئه‌تۆمی به‌رگری له‌ كۆریای باشوور دەکەین
0

لایک

لۆید ئۆستن وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا نیازی واشنتنی بۆ به‌رگریكردن له‌ كۆریای باشوور به‌ هه‌موو جۆره‌ چه‌كێك به‌ چه‌كی ئه‌تۆمیه‌وه‌ ده‌ربڕی و راشیگه‌یاند، نزیكه‌ی 10 هه‌زار سه‌ربازی كۆریای باكوور له‌ ڕووسیا هه‌ن و هه‌ندێكیان گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ شوێنه‌كانی نزیك له‌ ئۆكرانیا.

لۆید ئۆستن له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سیئۆل وتی، “ئه‌مڕۆ كیم جۆنگ هیون وه‌زیری به‌رگری كۆریای باشوورم دڵنیا كرد كه‌ ئه‌مریكا به‌ ته‌واوی پابه‌نده‌ به‌ به‌رگریكردن له‌ كۆریای باشوور”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، پابه‌ندبوونی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئێمه‌ به‌ خۆگرتن نه‌گۆڕاوه‌ و پشتگیری ده‌كرێت له‌لایه‌ن ته‌واوی مه‌ودای مووشه‌كی ئاسایی ئه‌مریكی و به‌رگری ئه‌تۆمی و چه‌كی پێشكه‌وتووی نائه‌تۆمیه‌وه‌.

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ واشنتن به‌نیازه‌ گرووپێكی گه‌وره‌ی خۆی مه‌شقی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ سیئۆلیش ئه‌نجام بدات.

ئۆستن جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ئاستی “هاوكاری سه‌ربازی ڕاسته‌وخۆی نێوان ڕووسیا و كۆریای باكوور بێ وێنه‌یه‌، هه‌ربۆیه‌ له‌سه‌ردانه‌كه‌مدا بۆ كۆریای باشوور باس له‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ چۆن ده‌توانین له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان و هاوبه‌شه‌كان كار بكه‌ین بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه‌ مه‌ترسیدار و ناسه‌قامگیرییه‌”.

به‌ وته‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، “نزیكه‌ی 10 هه‌زار سه‌ربازی كۆریای باكوور له‌ ڕووسیا هه‌ن و هه‌ندێكیان گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ شوێنه‌كانی نزیك له‌ ئۆكرانیا” و ده‌شڵێت، “ترسم هه‌یه‌ كه‌ كرێملین به‌نیازی به‌كارهێنانی ئه‌و كارمه‌نده‌ سه‌ربازییانه‌ بێت بۆ پاڵپشتیكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی ڕووسیا له‌ كورسك، له‌ نزیك سنووری ئۆكرانیا”.

كۆریای باكوور ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن كۆریای باشوور و ئۆكرانیا ئاراسته‌ی كرابوون كه‌ سه‌رباز ده‌نێرێت بۆ شه‌ڕكردن شانبه‌شانی ڕووسیا له‌ ململانێ له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا و به‌ “ده‌نگۆی بێ بنه‌ما” وه‌سفی كرد .

هاوكات، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ هاوكاری نێوان پیۆنگ یانگ و مۆسكۆ له‌ بواری سه‌ربازیدا ڕێساكانی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێشێل ناكات، هه‌روه‌ها ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی سه‌باره‌ت به‌ ناردنی سه‌ربازانی كۆریای باكوور بۆ ڕووسیا خراونه‌ته‌ڕوو ته‌نها “ده‌نگۆ”ن.

En az 10 karakter gerekli