به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق ڕایگه‌یاند، له‌سبه‌ینێوه شه‌پۆلێكی بارانبارینی دیكه ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه و ئه‌گه‌ریشی هه‌یه له‌ناوچه شاخاویه به‌رزه‌كان به‌فر ببارێت.
به‌پێی پێشبینیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ناوچه شاخاوییه‌كان نیمچه هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رزده‌بنه‌وه به‌راورد به پله‌كانی دوێنێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سبه‌ی چوارشه‌ممه ئاسمان له ساماڵه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور له كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆ له شه‌و دره‌نگدا ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی كاریگه‌ری شه‌پۆلێكی بارانبارینی لاواز بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌مان له كاته‌كانی شه‌و دره‌نگدا، كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله‌ش بۆ ڕۆژی پێنجشه‌ممه زیاتر ده‌بێت له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌مان.
ئه‌وه‌شی روونكردووەته‌وه، “ڕۆژی پێنجشه‌ممه كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك درێژده‌بێته‌وه بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌مان بارانبارین به شێوه‌ی نمه باران و بارانی مامناوه‌ند له ناوچه جیا جیاكان ده‌بارێت به‌هۆی لاوازی كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه هه‌مو ناوچه‌كه‌مان كاریگه‌ر نابێت، له سه‌ر هه‌ندێك ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كان به تایبه‌ت ئه‌و ناوچه شاخاویانه‌ی له هه‌زار و ٨٠٠ مه‌تر له ئاستی ڕووی ده‌ریا به‌رزن ئه‌گه‌ری به‌فرێكی كه‌می هه‌یه، هه‌ندێك كات ئه‌گه‌ری ته‌زره بارین له‌سه‌ر ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌یه”.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی:
هه‌ولێر (ئەربیل): ١٦ پله‌ی سیلیزی
سلێمانی: ١٢ پله‌ی سیلیزی
چه‌مچه‌ماڵ: ١٤ پله‌ی سیلیزی
دهۆك: ١٥ پله‌ی سیلیزی
زاخۆ: ١٥ پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه: ١٥ پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان: ١٨ پله‌ی سیلیزی