به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ری بارانبارین له‌ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم و به‌فربارینیش له‌ناوچه شاخاویه‌كان هه‌یه.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ کانونی یەکەمی ٢٠٢٥ به‌گوێره‌ی پێشبینیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی، ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، له‌كاته‌كانی ئێواره ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم له‌گه‌ڵ بارینی كه‌مێك نمه باران له‌و ناوچانه و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری بارینی نمه‌باران هه‌یه له ناوه‌ڕاستی هه‌رێم له كاته‌كانی ده‌ڕه‌نگانی شه‌ودا، به‌فریش ده‌بارێت له ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌ی ٢-٣ پله‌ی سیلیزی به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ نزم ده‌بنه‌وه و مه‌ودای بینینیش له‌نێوان ٨-١٠ كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی باسی له‌وه‌شكردوه، سبه‌ی چوارشه‌ممه ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم له گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی بارینی نمه باران و پاشان له كاته‌كانی نیوه‌ڕۆدا كه‌ش ئاسایی ده‌بێته‌وه، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بنه‌وه له تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی
هه‌ولێر (ئەربیل) : ١٦ پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : ١٣ پله‌ی سیلیزی
دهۆك : ١٥ پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : ١٦ پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : ١١ پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : ١٧ پله‌ی سیلیزی