سوودانی بڕیاریدا ڤیزای عێراقی بۆ لوبنانییەکان بێبەرامبەر بێت

سوودانی بڕیاریدا ڤیزای عێراقی بۆ لوبنانییەکان بێبەرامبەر بێت

ئازار 5, 2023 08:38
سوودانی بڕیاریدا ڤیزای عێراقی بۆ لوبنانییەکان بێبەرامبەر بێت
0

لایک

مستەفا بەیرم، وەزیری کاری لوبنان رایگەیاند، لەئێستادا حکومەتی عێراق بڕیاریداوە بەلابردنی نرخی ڤیزا بۆ لوبنانییەکان، بەمزوانەش محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەفەرمی سەردانی لوبنان دەکات.

مستەفا بەیرم لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بۆ راگەیاندنی ئەنجامی گفتوگۆکانی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق رایگەیاند، “محەمەد شیاع سوودانی بەمزوانە بەفەرمی سەردانی لوبنان دەکات، هەروەها عەبدولـلەتیف رەشید ، سەرۆککۆماری عێراقیش لەمیانی دیدارەکەماندا لەگەڵیدا بەڵێنیداوە، هەموو شتێک بۆ ئاسانکاری بۆ کاروباری لوبنانییەکان دابینبکەن”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، داوامان لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد، لوبنانیەکان لەکرێی ڤیزا بۆ چوونە ژوورەوە بۆ خاکی عێراق هەڵبگرێت کە بڕەکەی 52 دۆلار بوو، سەرەڕای هەوڵی بەرپرسانی دیکە لەو روەوە، بەڵام لە دانیشتنەکەماندا لەگەڵیدا ئێمە ئامانجەکەمان بەدەستهێنا راستەوخۆ و بڕیاردرا کرێی ڤیزا هەڵبگیرێت و بکرێتە بێبەرامبەر.

ئەوەشی روونکردەوە، “لابردنی ئەم 52 دۆلارە هیچ شتێکی بەرچاو بۆ عێراق زیاد ناکات، بەڵام لابردنی بۆ لوبنانییەکان گرنگ دەبێت، بە لەبەرچاوگرتنی داڕمانی بەرچاوی بەهای لیرە بۆ خەڵکی لوبنان، هەربۆیە حکومەتی عێراق بە کۆی دەنگ بڕیاری لابردنی کرێی ڤیزەی داوە و پێموایە ئەمە بۆ توێژە گەورەکانی گەلی لوبنان زۆر سوودبەخشە”.

وتیشی، “جێبەجێکردنی ئەم فەرمانە ماوەیەک دەخایەنێت تا دەگوازرێتەوە بۆ فڕۆکەخانەکان و دەروازە سنوورییەکان و بەتەواوی جێبەجێدەکرێت”.

En az 10 karakter gerekli