شەمەندەفەرێکی نەفەرهەڵگر کە لە ئەسینای پایتەختی یۆنان بەرەو شاری سالۆنیکی بەڕێکەوتبوو، لەگەڵ شەمەندەفەرێکی بارهەڵگر لە شاری لاریسا پێکیان دادا.
لەئەنجامی پێکدادانەکەدا 29 کەس گیانیان لەدەستدا و 85 کەسی بریندار بوون کە گشتیان گواستراونەتەوە نەخۆشخانەکانی دەوروبەری ناوچەکە.
لای خۆیەوە کەناڵی تەلەفزیۆنی گشتی “ئارت” بڵاویکردەوە، رووداوەکە بووەتە هۆی سووتانی یەکێک لە گالیسکەکانی شەمەندەفەرە نەفەرهەڵگرەکە، بڵێسەی ئاگرەکەش بووەتە هۆی سووتانی ژمارەیەک سەرنشین.
ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکانی ئەمبولانس و فریاگوزاری و دەستێوەردانی خێرایان کرد و بەشداربوون لە رزگارکردنی هاووڵاتیان، بەپێی پێگەی هەواڵی ناوخۆیی “ئۆنلاریسا”، یەکەکانی پۆلیس و 40 ئاگرکوژێنەوە و 30 ئەمبولانس بۆ رزگارکردنی “دەیان بریندار” دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.