سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان – عێراق: پێویستە سەرجەم كێشه و ناكۆكييه‌كان به ياسا و دوور له توندوتيژى يه‌كلايى بكرێنه‌وه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان – عێراق لە پەیامێکدا لە بارەی دۆخی سلێمانی، جه‌خت له سه‌روه‌ريى ياسا و پاراستنى ئاسايش و ئاراميى شار و پاراستنى سه‌ر و ماڵى هاووڵاتييان ده‌كاتەوە.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان – عێراق:
“دوابەدوای ڕووداوه نه‌خوازراوه‌کەی به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆى سلێمانى كه به‌داخه‌وه ژماره‌يه‌ك قوربانیى لێكه‌وته‌وه، جه‌خت له سه‌روه‌ريى ياسا و پاراستنى ئاسايش و ئاراميى شار و پاراستنى سه‌ر و ماڵى هاووڵاتييان ده‌كه‌ينه‌وه. پێویستە سەرجەم كێشه و ناكۆكييه‌كان به ياسا و دوور له توندوتيژى يه‌كلايى بكرێنه‌وه.
هاوكات، سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى سەرجەم قوربانیيەكان دەكەین و هاوخه‌میانین، هيواى زوو چاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازين”.
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان
٢٢-٨-٢٠٢٥