پێسکۆڤ لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان زانیاریی لەبارەی رێککەوتننامەی رێڕەوی دانەوێڵەدا کە ئەمڕۆ ماوەکەی کۆتایی هات.
وتەبێژی کرملین وەبیری هێنایەوە کە رێککەوتننامەکە ئەمڕۆ (17ـی تەمووز) کۆتایی هات و وتی: “رێککەوتننامەی رێڕەوی دانەوێڵە کۆتایی هات و بەتەواوی راگیرا. رووسیا دوای جێبەجێکردنی مەرجە پەیوەندیدارەکان، دەستبەجێ دەگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنی دانەوێڵە. ئەو بەشەی رێککەوتننامەکە کە تایبەتە بە رووسیا جێبەجێ نەکراوە”.
دمیتری پێسکۆڤ روونیکردەوە کە راگرتنی رێککەوتننامەکە هیچ پەیوەندییەکی بەو هێرشەوە نییە کە کراوەتە سەر پردی کریمیا و وەبیری هێنایەوە کە پێشتر ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا رایگەیاندبوو کە ئەگەر رێککەوتننامەکە بەتەواوەتی جێبەجێ نەکرێت، بڕیارێکی لەو شێوەیە دەدات.
ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی ریا نۆڤۆستی رایگەیاند: “رووسیا ئەمڕۆ بە فەرمی ناڕەزایەتی خۆی بەرامبەر درێژکردنەوەی رێککەوتننامەکە بە لایەنەکانی تورکیا، ئۆکراینا و سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیاند”.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا