حكومەتی هەرێم پابەند دەكرێت بەگێڕانەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • حكومەتی هەرێم پابەند دەكرێت بەگێڕانەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران

حكومەتی هەرێم پابەند دەكرێت بەگێڕانەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران

لەكۆبوونەوەی ئەمشەوی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕگەیەك لەناو پرۆژەیاسای بودجەی ساڵانی 2023 و 2024 و 2025 جێگیركرا كە حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەند دەكات بەگێڕانەوەی مووچەی پاشەكەوتكراوی فەرمانبەران بەڕێژەی 10%ی مانگانە.

ئایار 25, 2023 23:39
حكومەتی هەرێم پابەند دەكرێت بەگێڕانەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران
1

لایک

لەكۆبوونەوەی ئەمشەوی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕگەیەك لەناو پرۆژەیاسای بودجەی ساڵانی 2023 و 2024 و 2025 جێگیركرا كە حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەند دەكات بەگێڕانەوەی مووچەی پاشەكەوتكراوی فەرمانبەران بەڕێژەی 10%ی مانگانە.

ئەمشەو كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان و پەسەندكردنی ئەو بڕگانەی كە یەكلانەكراونەتەوە ئەنجامدرا.

لەكۆبوونەوەكەدا ماددەكانی 13 و 14ـی تایبەت بە پشكی هەرێمی كوردستان بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی لیژنەی دارایی پەسەندكران.

بەگوێرەی یەكێك لەبڕگە پەسەندكراوەكانی ئەمشەو، حكومەتی هەرێم پابەند دەكرێت بەگێڕانەوەی مووچەی پاشەكەوتكراوی فەرمانبەران بەڕێژەی 10%ی مانگانە بۆ بودجەی ساڵانی 2023 و 2024 و 2025 سەرەڕای مووچەكەی خۆی تا هەموو مووچە پاشەكەوتكراوەكان دەدرێتەوە فەرمانبەران.

En az 10 karakter gerekli
Gönderdiğiniz yorum moderasyon ekibi tarafından incelendikten sonra yayınlanacaktır.