کەشناسی: ئاسمان ساماڵ دەبێت

کەشناسی: ئاسمان ساماڵ دەبێت

شوبات 21, 2026 15:00
کەشناسی: ئاسمان ساماڵ دەبێت
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ دوو ڕۆژی داهاتوو ڕاگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ (٢-٣) پلە بەرز دەبنەوە.

ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن بەراورد بە دوێنێ.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە سبەی یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە هەندێک ناوچەی شاخاوی نیمچە هەوردەبێت.
سەبارەت بە پلەی گەرما بەرێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، سبەی پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە پلەکانی ئەمڕۆ.

پێشبینی پلەی گەرما بۆ سبەی یەکشەممە:

هەولێر: ٢٤ پلە

سلێمانی: ٢٣ پلە

چەمچەماڵ: ٢٤ پلە

دهۆک: ٢٢ پلە

زاخۆ: ٢٢ پلە

حاجی ئۆمەران: ١٥ پلە

En az 10 karakter gerekli