حکومەتی هەرێم: پڕۆژەی هەژماری من هەلی کاری زیاتر بۆ هاووڵاتییان دەرەخسێنێت

حکومەتی هەرێم: پڕۆژەی هەژماری من هەلی کاری زیاتر بۆ هاووڵاتییان دەرەخسێنێت

ئازار 6, 2023 09:16
حکومەتی هەرێم: پڕۆژەی هەژماری من هەلی کاری زیاتر بۆ هاووڵاتییان دەرەخسێنێت
0

لایک

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هەرێم رایگه‌یاند، پڕۆژەی هەژماری من هەلی کاری زیاتر بۆ هاووڵاتییان دەڕەخسێنێت.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری رایدەگەیەنێت، “شێوازی پێدانی مووچە گۆڕانکاریی بەسەردا دێت، خزمەتگوزاریی پارەدانی دیجیتاڵی و هەژماری من، هەنگاوێکی نوێی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بەئەلیکترۆنیکردنی کاروبارەکانی حکومەت”.

ئەوەش هاتووە، “دەستپێشخەری هەژماری من، کە لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە ڕاگەیاندرا، کۆمەڵێک سوودی بۆ هاووڵاتییان و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەبێت، سوودەکانی ئەمانەن:

بۆ هاووڵاتییان:
ئاسانکاری و سەلامەتی هەژمارەکان، پێدانی مووچە بەشێوەیەکی ڕێکوپێک و لەکاتی خۆیدا بەبێ نۆرەگرتن، کەمکردنەوەی مەترسیی دزینی مووچە و پاشەکەوت.

بۆ بەرهەمە داراییەکان:
دروستکردنی داهاتی زیادە لە دانانی پارەی نەختینەیی ناکارا لە پاشەکەوتدا، کڕینی کاڵا یان پارەدان بە خەرجییە کەسییەکان لەڕێی قەرزی ئاسانەوە، باشتربوونی ڕۆشنبیری دارایی.

بۆ پارەدانی دیجیتاڵی:
پارەدان بۆ کڕینی کاڵا و خزمەتگوزارییە ئۆنلایینەکان بە بەکارهێنانی کارتی بانکی، توانای حەواڵە لەنێوان هەژمارە جیاوازەکان لەڕێی کارتی مۆبایل/ ئینتەرنێت، وەرگرتنی حەواڵەی نێودەوڵەتی بێ ئەوەی پێویست بکات سەردانی نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو بکەیت.

بۆ ئابووریی هەرێمی کوردستان:
زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆیی، بەهۆی بەشداریکردنی هاووڵاتییان لە کەرتی بانکیدا، زیادبوونی خەرجیی بەکاربەران بەهۆی زیادبوونی قەرزی تاکەکەسی، رەخساندنی هەلی کار لە کەرتی بانکی، کەمکردنەوەی پشتبەستن بە مامەڵەی کاش، زیادکردنی کارایی حکومەت و شەفافییەت، سەرهەڵدانی پارەدانی دیجیتاڵی بۆ خزمەتگوزارییە گشتییەکان.

ئەم هەنگاوانەی حکومەتی هەرێم بۆ ئەوەیە کە زۆرینەی کاروبارەکانی حکومەت بکرێنە ئەلیکترۆنی و رووتینی دامودەزگاکان کەمبکرێنەوە، ئەمەش لەپێناو کارئاسانی بۆ هاووڵاتییان.

En az 10 karakter gerekli