وەزیری دارایی: لەسەر ناوەڕۆکی هەمواری یاسای بودجە رێککەوتووین
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • وەزیری دارایی: لەسەر ناوەڕۆکی هەمواری یاسای بودجە رێککەوتووین

وەزیری دارایی: لەسەر ناوەڕۆکی هەمواری یاسای بودجە رێککەوتووین

كانونی دووه‌م 17, 2024 21:27
وەزیری دارایی: لەسەر ناوەڕۆکی هەمواری یاسای بودجە رێککەوتووین
0

لایک

وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم رایدەگەیەنێت؛ لەسەر ناوەڕۆکی هەمواری یاسای بودجە رێکەوتووین و هیوادارین لەپەرلەمانیش بێ کێشە تێپەڕێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم لەگەڵ دکتۆر تۆرکیلد بیوگ، بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستانی عێراق کۆبووەوە، وەزیری دارایی رایگەیاند؛ بۆردوومانەکان درێژکراوەی ئەو فشارە ئابووری و سیاسی و ئەمنیانەیە کە ماوەی چەند ساڵیکە خراوەتە سەر هەرێمی کوردستانی عێراق و بەئامانج کردنی سەرمایەدارەکانیش بۆ لێدانە لە ئابووری هەرێم و رێگری کردن لە گەشەکردن و ئاوەدان کردنەوە زیاتری هەرێمەکەمانە.

لەسەر دواین پەرەسەندنەکانی نێوان هەرێم و بەغداد، وەزیری دارایی رایگەیاند؛ لەدواین سەردانیان بۆ بەغداد لەسەر ناوەرۆکی هەمواری یاسای بودجە گەیشتوونەتە رێکەوتن و چاوەڕێن لە نزیکترین کاتدا ئەنجومەنی وەزیران هەموارەکە پەسەند بکات و هیواشی خواست لەپەرلەمانی عێراق بەبێ کێشە دەنگی لەسەر بدرێت.

دەربارەی دۆسیەی نەوتیش وەزیری دارایی وتی: لێکتێگەیشتنی باش لەسەر تێچووی دەرهێنانی نەوت لە نێوان کۆمپانیاکان و وەزارەتی نەوتی عێراق هاتووەتە ئاراوە و ئومێد دەکەن لەئایندەیەکی نزیکدا لەسەر دۆسیەی نەوت بەتەواوی بگەنە رێکەوتن.

لای خۆشیەوە بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند؛ هەست بەو فشارو کاریگەریانە دەکەن کە لەسەر ئابووری هەرێم و مووچە خۆران هەیە و هەوڵەکانیان چڕ دەکەنەوە بۆ ئەوەی هەردوولا بگەنە رێکەوتنێکی گشتگیر.

En az 10 karakter gerekli