فیدان ناڕەزایەتی تورکیای گەیاندە لایەنی ئێرانی سەبارەت بەو مووشەکە کە هاوێژرابوو

فیدان ناڕەزایەتی تورکیای گەیاندە لایەنی ئێرانی سەبارەت بەو مووشەکە کە هاوێژرابوو

ئازار 4, 2026 15:22
فیدان ناڕەزایەتی تورکیای گەیاندە لایەنی ئێرانی سەبارەت بەو مووشەکە کە هاوێژرابوو
0

لایک

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەنجامدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٤ـی ئاداری ٢٠٢٦، وەزارەتت دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، وەزیری دەرەوەی تورکیا، ناڕەزایەتی تورکیای گەیاندە لایەنی ئێرانی سەبارەت بەو مووشەکە بالیستییەی کە لە ئێرانەوە هاوێژرابوو و دوای ئەوەی دەستنیشانکرا کە ئاڕاستەی ئاسمانی تورکیا کراوە، تێکشکێندرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، فیدان جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت دوور بکەونەوە لە هەر هەنگاوێک کە ببێتە هۆی زیاتر بڵاوبوونەوەی ململانێ و شەڕەکان.

En az 10 karakter gerekli