ئه‌مریكا: “ئاینده‌ی ئۆكراینا له‌ ناتۆ دایه‌”
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • ئه‌مریكا: “ئاینده‌ی ئۆكراینا له‌ ناتۆ دایه‌”

ئه‌مریكا: “ئاینده‌ی ئۆكراینا له‌ ناتۆ دایه‌”

ته‌مموز 16, 2023 21:31
ئه‌مریكا: “ئاینده‌ی ئۆكراینا له‌ ناتۆ دایه‌”
0

لایک

جەیک سوڵیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، ئاشكرایكرد داهاتووی ئۆکراینا لە ناتۆدایە و ئەوەش پرسێک نییە دانوستانی له‌سه‌ر بكرێت.

سوڵیڤان جەختی لەوە کردەوە ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانییکردنی ئۆکراینا لە به‌رامبه‌ر رووسیادا و پێیوایە گەلی ئەمریکاش درێژه‌ به‌ پشتیوانییکردن لەوه‌ ده‌ده‌ن.

سەبارەت بە ئەندامێتی ئۆکراینا لە ناتۆ، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا رایگه‌یاند: “داهاتووی ئۆکراینا لە ناتۆ دایە. نوقته‌. بۆ ئه‌مه‌ پێویست بە دانوستان ناکات. لە خاڵێكدا ئەوە روودەدات”.

جەیک سوڵیڤان وێڕای ئاماژەدان بەوەی ئەندامێتی ئۆكراینا لە ئێستادا له‌ ناتۆدا مه‌حاڵه‌، وتیشی: “به‌ر له‌ هه‌موو شت كاتێك کە هێشتا جه‌نگ بەردەوامە، ئۆكراینا ببێته‌ ئه‌ندامی ناتۆ، ئه‌مه‌ بەو مانایە دێت کە ناتۆ لەگەڵ رووسیا دەچێتە جه‌نگه‌وه‌. ئەمەش به‌ مانای ئه‌وه‌ دێت، ئەمریکا دەچێتە جه‌نگه‌وه‌ لەگەڵ رووسیا. نە ناتۆ و نە ئەمریکا ئامادە نیین بۆ ئه‌مه‌”.

هاوكات سوڵیڤان به‌پێویستی زانی هه‌ر وڵاتێکی پاڵێوراو بۆ ئەندامێتیی له‌ ناتۆ ژماره‌یه‌ك ریفۆرم له‌ دیموکراسیدا ئەنجام بدات و ئاشكرایكرد، کە ئۆکراینا پێشکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە، بەڵام پێویستی بە ریفۆرمی زیاتر هەیە.

En az 10 karakter gerekli