پارێزگای هەولێر: داوا لە هاووڵاتییان دەکەین بۆ کاری پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • پارێزگای هەولێر: داوا لە هاووڵاتییان دەکەین بۆ کاری پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە

پارێزگای هەولێر: داوا لە هاووڵاتییان دەکەین بۆ کاری پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە

ئازار 19, 2024 12:34
پارێزگای هەولێر: داوا لە هاووڵاتییان دەکەین بۆ کاری پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە
0

لایک

پارێزگای هەولێر هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە بەهۆی مەترسیی لافاو لە کاتژمێر 1:00ـی دوای نیوەڕۆی تاوەکو 6:00ـی ئێوارە، بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان نەیێنە دەرەوە.

دەقی راگەیەندراوەکە:

ڕاگەیندراوێک لە پارێزگای هەولێرەوە، سەبارەت بە باران بارینی ئەمڕۆی شاری هەولێر

بەپێی پێشبینی کەشناسی و شارەزایان، پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە 2024.3.19، لە کاتژمێر 1:00ـی دوای نیوەڕۆ تاکو کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە، بارانێكی به‌خوڕ و ته‌زره‌ی زۆر لە ماوەیەکی کەمدا لە سەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەری دادەبارێت.

ئەگەرچی لەلایەن پارێزگای هەولێرەوە، سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەر و ڕووداوێکی چاوەڕواننەکراو و ئیدارەدانی حاڵەتی ئەو ڕێژە بارانبارینە زۆرەی ئەمڕۆ و کۆنتڕۆڵکردنی بارودۆخەکە، لە ماوەی ڕابردووشدا بە هۆی داڕشتنی پلان و بەرنامە و ئەنجامدانی چەندین پڕۆژە و ڕێگه‌چارەسەریی پێویست لە سنووری پارێزگاکەمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی ڕوودانى لافاو و هۆکارەکانى، کە بەهۆیانەوە تا ئاستێکی زۆر مەترسیەکانی دروستبوونی لافاو لە شارەکەمان کەمبۆتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هاوڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی شارەکەمان ئاگادار دەکەینەوە لەو ماوەیەدا واتا لە کاتژمێر 1:00ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ تاکو کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە، بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان نەیێنە دەرەوە و نزیکى ڕووبار و ئەو شوێنانەش نەبنەوە کە ئاستی ئاوییان بەرز دەبێتەوە و ئاگاداری سه‌لامه‌تی خۆیان بن، هەموو ئەو ڕێگا و شوێنانەشی کە پێشووتر لەلایەن لایەن پەیوەندیدارەکان ئاگاداری بڵاوکراوەتەوە، ئوتۆمبێلەکانیان ڕانەگرن و بەکاریان نەهێنن.

“بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک”
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێ

En az 10 karakter gerekli