بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان، دوو هەلی کارکردنی راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو لە راگەیەندراوێکدا دوو هەلی کار رادەگەیەنێت و ئاماژە بە مەرجەکان دەکات.
هەلی کار(١)
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان، لە چوارچێوەی پرۆژەی هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی UNHCR پێویستی بە دامەزراندنی (1) یەک کەس هەیە بۆ پۆستی (ڕێکخەری پرۆژەی هاوبەش) بەشێوەی گرێبەست لە پارێزگای هەولێر، بەم مەرجانەی خوارەوە:
1. دەرچووی بەشی ئینگلیزی یان ئەزموونی کارکردنی لەم بوارەدا هەبێت.
2. ئەزموونی کارکردنی لە ٤ ساڵ کەمتر نەبێت لە بواری بەڕێوەبردنی پرۆژە.
3. ئەزموونی کارکردنی لەگەڵ ئاوارە و پەنابەران هەبێت.
4. زمانی کوردی و ئینگلیزی بزانێت، قسەکردن و نوسین، شارەزایی تەواوی هەبێت لە نوسینی راپۆرت و پڕۆپۆزەل بۆ ڕاییکردنی کارەکان لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەولەتیەکان.
5. نابێت داواکار هیچ پابەندیەکی تری هەبێت، فەرمانبەر نەبێت لە کەرتی حکومی یان تایبەت.
6. پێشینەی تاوانی نەبێت لە تاوانە گەورەکان یان تاوانە ئابرووبەرەکان.
7. کێشەی هاتووچۆی لە نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان نەبێت.
8. شارەزای تەواوی هەبێت لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر لە بەرنامەکانی مایکرۆسۆفت ئۆفیس.
9. گرێبەستەکە بۆ ماوەی 8 مانگ دابێت.
10. موچەی مانگانەی لەلایەن ڕێکخراوی UNHCR دابین دەکرێت، بڕەکەی بەگوێرەی کارەکە دیاری دەکرێت.
11. داواکار پێویستە لەماوەی 7 ڕۆژ لەڕێکەوتی بلاوکردنەوەکە، CV لە ڕێگای ئەم ئیمەیەلەوە dcvaw@moi.gov.krd بنێرێت، یان راستەوخۆ بیدەنە پرسگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە پارێزگای هەولێر.
+ ناونیشان/ هەرێمی كوردستان/هەولێر/ 60م نزیك بەرزە پردی ئەكرەم مەنتك/ گەرەكی کۆماری/شەقامی ژمارە (341) كۆڵانی ژمارە (21).
————————–
هەلی کار(٢)
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە چوارچێوەی پرۆژەی هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی UNHCR پێویستی بە دامەزراندنی (1) یەک کەس هەیە بۆ پۆستی (بەڕێوەبەری زانیاریەکان) بەشیوەی گرێبەست لە پارێزگای هەولێر، هەیە بەم مەرجانەی خوارەوە:
1. دەرچووی بەشی IT بێت یان ئەزموونی کارکردنی لەم بوارەدا هەبێت.
2. ئەزموونی کارکردنی لە ٤ ساڵ کەمتر نەبێت لە بواری بەڕێوەبردنی زانیاریەکان و IT.