راوێژکاری سوودانی داوا دەکات مووچە بە سواڵكەرەكان بدرێت

راوێژکاری سوودانی داوا دەکات مووچە بە سواڵكەرەكان بدرێت

ئاب 18, 2023 11:04
راوێژکاری سوودانی داوا دەکات مووچە بە سواڵكەرەكان بدرێت
0

لایک

سەنا موسەوی، راوێژكاری محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری كۆمەڵایەتی داوایكرد، گەنجان لە موچەی تۆڕی هاوكاری كۆمەڵایەتی بەدەر بكرێن و لەبری ئەوان، دەرۆزەكەرەكان بخرێنە ناو ئەو سیستمەوە و مانگانە مووچەیان پێبدرێت.

سەنا موسەوی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێویستە گەنجان لە داتاكانی چاودێری كۆمەڵایەتی دووربخرێنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش پێشنیارمان كردووە دەرۆزەكەر و سواڵكەرەكان بخرێنە ناو مووچەی چاودێریەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا ڕاگرتنی مووچەی چاودێری ئەو كەسانەی كە توانای كاركردنیان هەیە پێشنیار نەكراوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆئەوەی كە بەشێك لە گەنجان لە ساڵی 2016ەوە داوای قەرزیان كردووە و تا ئێستا وەریان نەگرتووە.
باسی لەوەشكردوە، یاسای پاراستنی كۆمەڵایەتی ئەو توێژانەی دیاریكردوە كە مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە، لەئێستاشدا شەش ملیۆن و 500 هەزار كەس مووچەی چاودێری وەردەگرن، لەئەنجامی بەدواداچونەكانیش 181 هەزار كەس لەتۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی دوورخراونەتەوە لەبەرئەوەی ئەو مووچەیەیان بەنایاسایی و زیادەڕۆیی وەرگرتووە.

En az 10 karakter gerekli