هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٥٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی سێ دۆلار نزمبووەوە؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٥٩ هەزار دینارە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٤ـی ئابی ٢٠٢٥، لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ ھەزار و ٣٥٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی سێ دۆلار نزمبووەوە.
هەروەها گۆرانکاری لە نرخی زێڕ لەدوای ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە میانی جێبەجێکردنی پلانی سەپاندنی باجی گومرگی بەسەر جیهاندا کە چەند وڵاتێکی گرتەوە، لە ناویاندا عێراق بەرێژەی ٪٣٠ باجی بەسەردا سەپێنرا، هەروەها بە رێژەی ٥٠٪ باجی گومرگی بەرزکردەوە لەسەر کانزای مسی هاوردەکراو بۆ ئەمریکا.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٦٤ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٥٩ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٩١ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٥٦ هەزار دینارە