هەزار و 905 سەربازی سووری نێردرانەوە وڵاتەکەیان کە ڕوویان لە عێراق کردبوو

هەزار و 905 سەربازی سووری نێردرانەوە وڵاتەکەیان کە ڕوویان لە عێراق کردبوو

كانونی یه‌كه‌م 19, 2024 22:07
هەزار و 905 سەربازی سووری نێردرانەوە وڵاتەکەیان کە ڕوویان لە عێراق کردبوو
0

لایک

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، هەزار و 905 سەربازی سووری کە لەکاتی ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەددا ڕوویان لە عێراق کردبوو نێردرانەوە بۆ سووریا.

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە رۆژی 7ـی ئەم مانگە، ژمارەیەک ئەندامانی سوپای سووریا لە ئەفسەر و پلەباڵاکان، لەڕێگەی دەروازەی ئەبوکەمالەوە داوای هاتنە نێو خاکی عێراقیان دەکرد، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی فەرمی رێگەیان پێدرا بێنە ناو خاکی عێراقەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەلایەن وەزارەتی بەرگریی عێراقەوە جێگەیەک بۆ ئەو سەربازانەی سووریا ئامادەکرا و سەرجەم کەلوپەل و پێداویستییەکیان بۆ دابین کرا.

ئۆپراسیۆنەکانی عێراق، باسی لەوەشکردووە، لەسەر بنەمای داواکاری گەلی سووریا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەڕێگەی دەروازەی قائیمەوە، لەسەر خواستی خۆیان، هەزار و 905 ئەفسەر و ئەندامی سوپای سووریا، کە لە عێراق بوون نێردرانەوە وڵاتی خۆیان.

ئەوەشی خستووەتەروو، “داوا لە دەسەڵاتدارانی ئێستای سووریا دەکەین ئەو سەربازانەی گەڕاونەتەوە لێبووردنیان بۆ دەربکرێت و بە سەلامەتی بگەڕێندرێنەوە ناو خێزانەکانیان. دەشڵێت، سەرجەم ئەو سەربازانە چەکەکانیان لێوەرگیراوەتەوە و لای وەزارەتی بەرگریی عێراقن، لەکاتی پێکهێنانی حکومەتی نوێی سووریا دەگەڕێندرێنەوە.

En az 10 karakter gerekli