وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق ڕایگەیاند، دووشەممەی داهاتوو گەشتە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ لوبنان دەستپێدەکەنەوە.
ڕەزاق محێبس، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، ڕایگەیاند، لەسەر ڕێنمایی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەمەبەستی هاوکاریکردنی ئەو لوبنانییانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و لوبنان دیاریکرا.
هەروەها مەناف عەبدول مونعەم، بەڕێوەبەری گشتیی هێڵی ئاسمانی عێراقی، رایگەیاند، کۆمپانیاکەیان سەرجەم ئامادەکارییە تەکنیکی و لۆجستییەکانی بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان تەواوکردووە، هەروەها گەشتە بەرنامە بۆ داڕێژراوەکانی نێوان بەغداد و بەیروت لە 1ی کانوونی دووەمی داهاتووەوە دەستپێدەکەنەوە.
وتیشی، “دەستپێکردنەوەی گەشتەکان یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئاسانکاریی هاتوچۆی ئاسمانی لەنێوان عێراق و لوبنان، هەروەها بۆ بەرزکردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتیاری لە نێوان هەردوو وڵاتدا”.