نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە دۆخی ژیان لە غەززە کوشندەیە و ھاووڵاتییانی فەڵەستینی لەبەر چاوی جیھاندا لە برسا دەمرن.
ستیفان دوجاریک، وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند کە ماوەی یەک مانگە، باکووری غەززە لە ژێر گەمارۆدانی ئیسرائیل دایە.
باسی لەوەش کرد دۆخی ژیان لە غەززە کوشندەیە و ھاووڵاتییانی فەڵەستینی لەبەر چاوی جیھاندا لە برسا دەمرن و جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە شەڕ لە غەززە بوەستێندرێت.
ستیفان دوجاریک لەبارەی دۆخی ئێستای کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو و قودسی ڕۆژھەڵات ئاماژەی بەوەشدا کە لە میانی ئەمساڵدا، ھەزار خانووی فەڵەستنی لە ناوچەکانی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو و قودسی ڕۆژھەڵات، خاپووکراون.
ھەروەھا ڕاشیگەیاندووە کە ھەر لە میانی ئەمساڵدا، ھەزار و 100 کەس بە زۆرەملێ لە ناوچەکانی کەناری ڕۆژئاوا کۆچیان کردووە کە لە سەدا 40 یان دانیشتووی قودسی ڕۆژھەڵات بوون.