بە بڕیاری ناتانیاهۆ دووبارە هێرش کردن بۆ سەر غەززە دەستیپێکردەوە

بە بڕیاری ناتانیاهۆ دووبارە هێرش کردن بۆ سەر غەززە دەستیپێکردەوە

تشرینی یه‌كه‌م 28, 2025 22:35
بە بڕیاری ناتانیاهۆ دووبارە هێرش کردن بۆ سەر غەززە دەستیپێکردەوە
0

لایک

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل فەرمانی بە سوپای وڵاتەكەی كردووە بە هێزەوە هێرش بكەنە سەر كەرتی غەززە، هەروەها بزووتنەوەی حەماس بە شكاندنی رێككەوتن و ئاگربەست تۆمەتبار دەكات.

لە ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل هاتووە: دوای ڕاوێژی ئەمنی، بنیامین ناتانیاهۆ فەرمانی بە سوپای ئیسرائیل كرد ڕاستەوخۆ و بە هێزەوە دەست بە هێرشەكان بۆ سەر غەززە بكەنەوە.

ئەم بڕیارەی بنیامین نەتانیاهۆ دوای ئەوە دێت كە ئیسرائیل بزووتنەوەی حەماسی بە پێشێلكردنی رێككەوتن و رادەستكردنەوەی تەرمی بارمتەكان تۆمەتبار كردبوو.

بڕیار بوو ئەمڕۆ سێشەممە بزووتنەوەی حەماس تەرمێكی دیكەی بارمتەكان رادەستی ئیسرائیل بكاتەوە، كە دەبووە رادەستكردنەوەی ١٦ـەمین تەرم، بەڵام ئەمڕۆ ئێوارە كەتائیبی قەسام دواخستنی رادەستكردنەوەی ئەو تەرمەی راگەیاند. 

كەتائیبی قەسام لایەنی ئیسرائیلی بە پێشێلكردنی رێككەوتنەكان تۆمەتبار كردبوو و جەختیشی كردبووەوە كە هەر پەرەسەندنێك لەلایەن دوژمنەوە دەبێتە رێگر و لەمپەر لەبەردەم بەردەوامی پڕۆسەی رادەستكردنەوەی بارمتەكان.

لە رۆژی ١١ی ئەم مانگەوە ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس بە نێوەندگیری ئەمریكا و بەشێك لەوڵاتانی عەرەبی، ئاگربەستیان لە غەززە راگەیاند و لەو رۆژەوە بەفەرمی شەڕی دووساڵەی نێوانیان ڕاگیرا.

En az 10 karakter gerekli