عێراق بڕیاری یەکسانکردنی بڕوانامەی دەرچووانی قوتابخانەکانی تورکیای دەرکرد

عێراق بڕیاری یەکسانکردنی بڕوانامەی دەرچووانی قوتابخانەکانی تورکیای دەرکرد

نیسان 6, 2026 17:01
عێراق بڕیاری یەکسانکردنی بڕوانامەی دەرچووانی قوتابخانەکانی تورکیای دەرکرد
0

لایک

وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دەستەی ڕاوێژکاری بە سەرۆکایەتی ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری پەروەردە بەوەکالەت، بڕیاری دا بە یەکسانکردنی بڕوانامەی ئەو قوتابیانەی کە لە قوتابخانە حکوومی و تایبەتەکانی تورکیا بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ و پێشتر دەرچوون، ئەمەش دوای ئەوەی پاشکۆی کلتووری لە تورکیا ناوی قوتابخانە باوەڕپێکراوەکانی ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تاقیکردنەوەکان کرد.

هەروەها وەزارەت ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەم بڕیارە دەرچووانی قوتابخانە لیبییەکانی دەرەوەی لیبیا بۆ ساڵی ٢٠١٩-٢٠٢٠ و دەرچووانی سعوودیەی دەرەوەی ئەو وڵاتە بۆ ساڵی ٢٠١٧-٢٠١٨ و پێشتر دەگرێتەوە.

مەرجی سەرەکی بۆ یەکسانکردنی بڕوانامەکان ئەوەیە کە قوتابیان لەو زانکۆیانە دەرچووبن کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە دانیان پێدانراوە، ئەم هەنگاوەش وەک پشتگیرییەک بۆ قوتابیان و مسۆگەرکردنی بەردەوامیی پرۆسەی خوێندنیان لەسەر بنەمای ستانداردە ئەکادیمییەکان وەسف کراوە.

En az 10 karakter gerekli