سۆمۆ بۆ کڕیارەکانی: بەپەلە خشتەی بارکردنی نەوتی خاو پێشکەش بکەن

سۆمۆ بۆ کڕیارەکانی: بەپەلە خشتەی بارکردنی نەوتی خاو پێشکەش بکەن

نیسان 6, 2026 12:10
سۆمۆ بۆ کڕیارەکانی: بەپەلە خشتەی بارکردنی نەوتی خاو پێشکەش بکەن
0

لایک

کۆمپانیای فرۆشتنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، داوا لە کڕیارەکانی دەکات بەپەلە و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا خشتەی بارکردنی نەوتی خاو پێشکەش بکەن؛ ئەمەش دوای ئەوە دێت کە عێراق لە هەر کۆتوبەندێکی ئێران بۆ تێپەڕین بە تەنگەی هورمزدا بەخشرا.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٦ـی نیسانی ٢٠٢٦، کۆمپانیای سۆمۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی لەسەر ئامادەیی تەواوی وێستگەکانی بارکردن کردەوە، لە نێویاندا وێستگەی نەوتی بەسرە، بۆ ئەوەی بەوپەڕی توانای خۆیانەوە کار بکەن و بەرنامەکانی گواستنەوەی نەوت بەپێی گرێبەستەکان و بێ هیچ سنووردارکردنێک جێبەجێ بکەن.

چاوەڕوان دەکرێت دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن ببێتە هۆی پاڵپشتیکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق وەک ئەندامێکی ڕێکخراوی ئۆپیک، کە مانگی ڕابردوو بۆ نزیکەی ٨٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دابەزیبوو.

En az 10 karakter gerekli