ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ـی ئایاری 2023 بەهای دۆلاری ئەمریكی گەیشتە بەرزترین ئاستی دوو هەفتە.
ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک گەیشتە 145 هەزار و 900 دینار کە ئەمەش بەرزترین ئاستی دوو هەفتەی رابردووە.
لە هەفتەی رابردووەوە دۆلاری ئەمریكی رووی لە دابەزین كردبوو و گەیشتبووە نزمترین ئاستی دوو ساڵ، كە 140 هەزار دینار بوو بۆ هەر 100 دۆلاری ئەمریكی، بەڵام ماوەی دوو رۆژە رووی لە بەرزبوونەوە كردووەتەوە.