ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و سێ بڕگە تاوتوێ دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و سێ بڕگە تاوتوێ دەکات

ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و سێ بڕگە تاوتوێ دەکات

ئازار 6, 2023 11:00
ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و سێ بڕگە تاوتوێ دەکات
0

لایک

ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنەکە بەڕێوەدەچێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی كارە ستراتیژییەکانی وەزارەتی پەروەردە.

ئەوەش هاتووە، خستنەڕووی رەشنووسی پڕۆژە یاسای (بەرکارکردنی بەرەنگاربوونەوەی شوشتنەوە و مایە و مایەدارکردنی تیرۆری فیدراڵی)، لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا دەخرێتەڕوو.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا کردنەوەی دامەزراندن و تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی بواری دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان دەخرێتەڕوو.

En az 10 karakter gerekli