“لە جەژندا هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە رێگای سەیرانگەکان و شوێنە گەشتیارییەکان قەدەغەیە”
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • “لە جەژندا هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە رێگای سەیرانگەکان و شوێنە گەشتیارییەکان قەدەغەیە”

“لە جەژندا هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە رێگای سەیرانگەکان و شوێنە گەشتیارییەکان قەدەغەیە”

نیسان 8, 2024 00:06
“لە جەژندا هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە رێگای سەیرانگەکان و شوێنە گەشتیارییەکان قەدەغەیە”
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، لە رۆژانی پشووی جەژنی رەمەزاندا هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەرێگای سەیرانگەکان و شوێنە گەشتیارییەکان قەدەغەیە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 7ـی نیسانی 2024 بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە، چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژانی پشووی جەژنی رەمەزاندا ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتی بە مەبەستی گەشت و سەیرانکردن سەردانی سەیرانگە و شوێنە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان بکەن.

هاتووچۆی هەولێر راشیگەیاند، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و رێکخستنی هاتووچۆدا بڕیار درا بە قەدەغەکردنی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە لەو رێگایانەی کە دەکەونە سەر شوێنە گەشتیاریی و سەیرانگەکان تا پشووی جەژن کۆتایی دێت.

En az 10 karakter gerekli