نەتەنیاهۆ مەرجەكانی حەماسی بۆ ئاگربەست رەتكردەوە

نەتەنیاهۆ مەرجەكانی حەماسی بۆ ئاگربەست رەتكردەوە

شوبات 7, 2024 22:33
نەتەنیاهۆ مەرجەكانی حەماسی بۆ ئاگربەست رەتكردەوە
0

لایک

سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل مەرجەكانی بزووتنەوەی حەماسی بۆ ئاگربەست رەتكردەوە و دەڵێت، بە كەمتر لە لەناوبردنی بزووتنەوەی حەماس رازی نابن.

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل لە گوتارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، سەربازەكانیان لە ئێستادا لە خان یونس شەڕ دەكەن، فەرمانی بە سوپا كردووە ئامادەكاریی بۆ هێرشكردنە سەر شاری (رەفەح) لە باشووری كەرتی غەززە بكەن، هەروەها بۆ سەر خێوەتگەی ئاوارەكان كە كۆتا مۆڵگەی حەماسە.

سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشكرد، سەركەوتن بەسەر حەماسدا تەنیا بابەتی چەند مانگێكە و سەركەوتن نزیكە، بەردەوامی فشاری سەربازیی مەرجی سەرەكییە بۆ ئازادكردنی بارمتەكان.

نەتەنیاهۆ راشیگەیاند، “چۆكدادان بۆ داواكارییە وەهمییەكانی حەماس نابێتە هۆی ئازادكردنی بارمتەكان، بەڵكو دەبێتە هۆی كۆمەڵكوژییەكی دیكە و كارەساتێكی دیكە لە ئیسرائیل، ئەوەش هیچ هاوڵاتییەكی ئیسرائیلی قبوڵی ناكات”.

رەتكردنەوەی مەرجەكانی حەماس بۆ ئاگربەست لەكاتێكدایە، ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە ئیسرائیلە بەئامانجی راگەیاندنی ئاگربەستێكی دیكە لەنێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس.

En az 10 karakter gerekli