لێدوانی سەرۆککۆماری تورکیا سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ عێراق

لێدوانی سەرۆککۆماری تورکیا سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ عێراق

نیسان 17, 2024 10:29
لێدوانی سەرۆککۆماری تورکیا سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ عێراق
0

لایک

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران لێدوانێکی بۆ رۆژنامەنووسان دا و رایگەیاند، “لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێ پرسی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەکەین و لەوانەیە لە کاتی گەڕانەوەمان سەردانی هەولێر بکەین.”

ئەمرۆ سێشەممە، 16 نیسان، 2024 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا باسی لە سەردانەکەی بۆ عێراق کرد و وتی، “دوای سەردانەکەمان بۆ بەغداد، دەتوانین لە کاتی گەڕانەوەمان سەردانی هەولێر بکەین و لەگەڵ بەرپرسانی ئەوێ (هەرێم) کۆبوونەوە ئەنجام بدەین، هاوڕێکانمان بەردەوامن لە کارەکانیان لەسەر ئەم بابەتە”.

وتیشی:”لایەنی عێراقی بایەخێکی زۆر بەم سەردانەی ئێمە دەدات، بەم سەردانە پەیوەندییەکانمان وەک تورکیا و عێراق دەخەینە سەر بنەمایەکی جیاواز، یەکێک لە بڕگە گرنگەکانی کارنامەی سەردانەکەمان پرسی ئاوە، ئەوان کۆمەڵێک داواکارییان هەبوو لە ئێمەوە سەبارەت بە ئاو، و ئێمە کار لەسەر ئەم پرسانە دەکەین ئێمە هەوڵدەدەین ئەم کێشەیە لەگەڵ ئەوان چارەسەر بکەین، ئێمە هەنگاو بەم ئاراستەیە دەنێین. ”

سەرۆککۆماری تورکیا ئەوەشی خستەڕوو، “هەوڵدەدەین چارەسەری کێشەکانی غازی سروشتی و هەناردەکردنی نەوت بۆ تورکیا بکەین و لەوانەیە لەوێش سەردانی هەولێر بکەین.”

En az 10 karakter gerekli