وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر، رایگه‌یاند، “ئێمه له‌و هێرشانه عێراق به ئامانج ناگرین و باره‌گای مۆسادمان كرده ئامانج”.
حسێن ئه‌میری عه‌بدولله‌هیان ئه‌مڕۆ چواشه‌ممه له‌میانی به‌شداریكردنی له پانێلێكی تایبه‌ت له كۆنفرانسی داڤۆس، له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر، رایگه‌یاند، “په‌یوه‌ندیه‌كانی باش له نێوان ئێمه و عێراقدا هه‌یه و رێز له سه‌روه‌ری خاكی عێراق ده‌گرین، به‌ڵام زانیاری ئێمه له‌باره‌ی ئه‌و شوێنه‌ی بۆردوومانكرا له هه‌ولێر زانیاری ورد و راستن و به‌رپرسی مۆساد و ناوه‌ندێكی مۆساد كراوه‌ته ئامانج”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و كه‌سانه‌ی كراونه‌ته ئامانج “به‌رپرس بوون له نائارامیی ئێران و به‌رپرسیارێتیان له ئه‌ستۆدا بووه و بوونه‌ته ئامانجی وه‌ڵامی ئێران، زانیاریه‌كانی ئێمه پشتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و شوێنه‌ی له هه‌ولێر كراوه‌ته ئامانج شوێنی مۆساد بووه”.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سوپای پاسداران بۆ سه‌ر گرووپی جەیشولعەدل له خاكی پاكستان، باسی له‌وه‌شكرد، “هیچ هاوڵاتییه‌كی برای ئێمه‌ی پاكستان نه‌كراونه‌ته ئامانج به‌ڵكو ئه‌و گروپه تیرۆریستیه كه ئێرانییه و له خاكی پاكستان نیشته‌جێیه كراوه‌ته‌وه ئامانج”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، “له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای پاكستان له‌باره‌ی ئه‌و گرووپه‌وه گفتوگۆمان هه‌بووه و له‌ماوه‌ی رۆژانی رابردووش‌دا ئه‌و گرووپه جموجوڵیان هه‌بووه به‌تایبه‌تی له راسك، كه هێزه‌كانی پۆلیسی ئێمه‌یان شه‌هیدكردوه، وه‌ڵامی ئێمه بۆ تیرۆسته ئێرانییه‌كان بووه له‌ناو خاكی پاكستان”.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران روونیشیكرده‌وه، “پێش ئه‌م گفتوگۆیه له‌گه‌ڵ هاوتا پاكستانیه‌كه‌م قسه‌م كردوه و ئێمه رێز له سه‌روه‌ری خاكی پاكستان ده‌گرین و رێزیش له سه‌روه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی عێراقیش ده‌گرین به‌ڵام رێگه ناده‌ین ئاسایشی نیشتیمانیان مه‌ترسیمان له‌سه‌ر دروستبكات”.