نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد بەهۆی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆککۆماری تورکیا لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکاندا.
نێچیرڤان بارزانی لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیەند، بەناوی هەرێمی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکات بە هۆی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆککۆماری تورکیا و دەشلێت، “بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بەردەوامبوونم لە کارکردنی پێکەوەیی بۆ زیاتر پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ تورکیا دەکەم”.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی پیرۆزباییدا رایگەیاند، “هیوادارم لەم خولەی سەرۆکایەتییەکەتدا، زیاتر برەو بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا بدەین”.
محەمەد حەلبوسی پیرۆزبایی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد و رایگەیاند “پیرۆزبایی لە گەلی تورکیای دۆست دەکەین، بەبۆنەی سەرکەوتنی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی دیموکراسی لە تورکیا”.
وتیشی “پیرۆزبایی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکەین، بەبۆنەی دووبارە ھەڵبژاردنەوەی وەک سەرکۆماری تورکیا. بە خۆشحاڵییەوە دەڕوانینە پتەوترکردنی پەیوەندیی و هاریکارییەکانی نێوان عێراق و تورکیا لە چەندین بواردا، ھیوای خۆشگوزەرانی و گەشەپێدانی زیاتر بۆ تورکیا دەخوازین”.
لای خۆیەوە ئایدن مەعروف، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی، “پیرۆزبایی لە سەرکۆماری تورکیا، بەڕێز رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکەین و ھیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین”.
ئایدن مەعروف راشیگەیاندووە، “گەلی تورکیا بڕیاریدا، لەم ھەڵبژاردنەدا دیموکراسی و ئیرادەی تورکیا سەرکەوت و لە ھەڵبژاردنەکەدا، ھیچ دۆڕاوێک نەبوو، تورکیا براوە بوو، خوای گەورە تورکیا بپارێزێت”.
هاوکات حەسەن توران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق، لەتویتەر رایگەیاند، “تورکیا شایانی ئەو هەڵبژاردنە بوو کە لە 28ـی ئایاری 2023 بەشێوەیەکی ئاشتیانە و دیموکراسی بەڕێوەچوو. ئومێد دەکەم ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن بۆ سەرجەم وڵاتانی ئیسلامی بەتایبەت تورکیا ببێتە مایەی خێر”.
سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق ھەروەھا نووسیوویەتی، “بەناوی خۆم و بەرەی تورکمانی عێراقی و تورکمانەکانی عێراق، پیرۆزبایی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکەین کە وەک 13ـهەمین سەرکۆماری تورکیا ھەڵبژێردرایەوە”.
هەروەها خەمیس خەنجەر، سەرۆکی ھاوپەیمانی سەروەریی رایگەیاندووە “بەبۆنەی سەرکەوتنی ئەزموونی دیموکراسیی لە تورکیا کە لای ھەمووان جێگای پێزانیینە، پیرۆزبایی لە گەلی تورکیای دۆست دەکەم”.
خەمیس خەنجەر راشیگەیاندووە، “هەروەها ئەم سەرکەوتنە لە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و ئاکپارتی پیرۆز دەکەم و پشتیوان بەخوا سەرکەوتن ھەر بۆ ئێوەیە و دۆڕانیش ھەمیشە بۆ دوژمنەکانی ئێوەیە”.
ئەمڕۆ یەکشەممە، پڕۆسەی دەنگدان لە گەڕی دووەمی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی لە سەرتاسەری تورکیادا بەڕێوەچوو.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا