ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر پێشنیازەیاسای هەموارکردنەوەی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان دەدات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر پێشنیازەیاسای هەموارکردنەوەی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان دەدات

ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر پێشنیازەیاسای هەموارکردنەوەی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان دەدات

ئازار 16, 2023 20:08
ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر پێشنیازەیاسای هەموارکردنەوەی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان دەدات
0

لایک

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، دەنگ لەسەر پێشنیازەیاسای هەموارکردنەوەی سێیەمی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان دەدات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ـی ئاداری 2023، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرنامەی کاری دانیشتنی رۆژی یەکشەممە 19ـی ئاداری 2023ـی بڵاوکردەوە کە دەنگ لەسەر پێشنیازەیاسای هەموارکردنەوەی سێیەمی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان و قەزاکانی ساڵی 2018، دەدرێت.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رۆژی یەکشەممەی داهاتوو کاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆ کۆدەبێتەوە بە مەبەستی دەنگدان لەسەر ئەو پێشنیازەیاسایە کە لەلایەن لێژنەکانی یاسایی و هەرێم و پارێزگاکانی نەبەستراو بە هەرێمەکانەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشکەشکراوە.

رۆژی شه‌ممه‌ 4ـی ئاداری 2023، بەئامادەبوونی 194 پەرلەمانتار، پێشنیازەیاسای هەموارکردنەوەی سێیەمی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان و قەزاکانی ساڵی 2018، له‌ هۆڵی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ كرا. لەکاتێکدا، رۆژانی 24 و 27ـی شوباتی 2023، بەهۆی ناکۆکی لایەنە سیاسییەکان لەبارەی هەمواری ئەو یاسایەوە، دوو دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دواخرا.

En az 10 karakter gerekli