نرخی نەوت بە ڕێژەی 4% بەرز بووەوە

نرخی نەوت بە ڕێژەی 4% بەرز بووەوە

حوزه‌یران 12, 2025 08:43
نرخی نەوت بە ڕێژەی 4% بەرز بووەوە
0

لایک

دوای هەواڵی چۆڵکردنی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق و هۆشداریی واشنتن لە پەرەسەندنی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نرخی نەوت بە ڕێژەی 4% بەرز بووەوە.

چوارشەممە 11ی حوزەیرانی 2025، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، بە ڕێژەی 4%، بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، هۆکاری بەرزبوونەوەکەش دەگەڕێتەوە بۆ هەواڵی چۆڵکردنی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق.

بە پێی زانیارییەکان، هۆشدارییەکانی واشنتن لە پەرەسەندنی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بوو.

ئێستا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 69.77 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. نەوتی تێکساسیش بە هەمان شیوە نرخەکەی بەرز بووەوە و هەر بەرمیلێکی بە 68.15 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

 ئەمەش لە کاتێکدایە لە دوای 3ی نیسانی ئەم ساڵەوە یەکەم جارە نرخی نەوت بەو شێوەیە بەرز بێتەوە.

En az 10 karakter gerekli