ئەعرەجی: هێرشکردنە سەر حەشدی شەعبی دەستدرێژییەکی ئاشکرای عێراقە

ئەعرەجی: هێرشکردنە سەر حەشدی شەعبی دەستدرێژییەکی ئاشکرای عێراقە

ئازار 12, 2026 12:45
ئەعرەجی: هێرشکردنە سەر حەشدی شەعبی دەستدرێژییەکی ئاشکرای عێراقە
0

لایک

قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ڕایگەیاند کە هێرشکردنە سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی قائیم لە پارێزگای ئەنبار، “دەستدرێژییەکی ئاشکرا” و “پێشێلکردنی سەروەریی عێراقە”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٢ی ئاداری ٢٠٢٦، ئەعرەجی لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردەوە: “بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە ترسنۆکانەیە دەکەین کە لە قائیم کرایە سەر حەشدی شەعبی؛ ئەو هێرشەی بووە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی دەیان ئەندامی هێزە ئەمنییە قارەمانەکانمان.”

ئەعرەجی جەختی لەوەش کردەوە کە “ئەم هێرشە دەستدرێژییەکی ڕوون و پێشێلکردنی سەروەریمانە”، هاوکات وتیشی: “سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی دەستەی حەشدی شەعبی و بنەماڵەی شەهیدان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازین.”

En az 10 karakter gerekli