وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، بە بڕیاری ئەنجومەنی خزمەتگوزاری گشتی و وەزیری تەندروستی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگا پزیشکییەکانی هەرێم و عێراق بە شێوەی گرێبەست بۆ ماوەی یەک ساڵ دادەمەزرێن.
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەنراوێکد بڵاویکردەوە، بە بڕیاری ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستی و ئەنجومەنی خزمەتگوزاری گشتی، دەرچوانی کۆلێژی پزیشکی گشتی، پزیشکی ددان، دەرمانسازی، پەرستاری، تەکنیکی پزیشکی و پەیمانگاکانی تەکنیکی پزیشکی دادەمەزرێن.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بڕیارە دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکانی عێراق و هەرێمیش لە ساڵی 2022 و ساڵەکانی دیکەش دەگرێتەوە، دەرچوی زانکۆ و پەیمانگا پزیشکییەکان بۆ ماوەی یەک ساڵ لەو بنکە و بەرێوەبەرایەتییە تەندروستیانەی لەلایەن حکومەتی بەغداوە دیاری دەکرێت کار دەکەن.
پێشتریش وەزارەتی دارایی عێراق چەند پلەیەکی پیشەیی بۆ دەرچوانی بەشە پزیشکی و تەندروستی و پەرستارییەکان دیاریکرد، لە رێگەیەوە 45 هەزار دەرچوی زانکۆ و پەیمانگاکان دامەزران.
1
پارێز کەریم، دکتۆری چارەسەری سرووشتی باس لە وردەکارییەکانی چارەسەری دەرزی ئاژنین دەکات
2
نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی: نەخۆشی سکچوون و رشانەوەی منداڵان گەیشتووەتە لووتکە
3
هۆكارەكانی بینینی خەوی ناخۆش چییە؟
4
ژەهری دووپشک چۆن بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک بەکاردەهێنرێت ؟
5
بۆ یەکەمین جار لە شاری هەولێر نەخۆشخانەی پسپۆڕی چاو (حکومی) دەکرێتەوە