وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و بەریتانیا بۆ سه‌ر حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن ده‌كه‌ن و فراوانکردنی بازنەی بەئامانجگرتن، کێشەکان چاره‌سه‌ر ناکه‌ن، بەڵکو دەبێتە هۆی فراوانبوونی مەودای شەڕەکە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی له راگه‌یه‌ندراوێكدا هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی هێرشه‌كانی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی ئه‌مریكا و بەریتانیا بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن راگه‌یاند و ده‌ڵێت، “لە سەرەتای دەستدرێژی و شەڕی ناڕەوا کە هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر کەرتی غەززە دەستیپێکرد، عێراق هۆشداریی بڵاوکردەوە کە دەرئەنجامەکانی بەردەوامبوون لە پشتیوانیکردنی قەوارەی قۆرخکار و شکستی زلهێزەکان لە هەڵنەگرتنی بەرپرسیارێتی خۆیان، دەبێتە هۆی فراوانبوونی بازنه‌ی شه‌ڕه‌كه و گرژییه‌كان ته‌نها لە سنوورەکانی غەززە و ناوچە فەڵەستین ناوەستن، بەم شێوەیە مەترسی شەڕ و بڵاوبونەوەی توندوتیژی زیاد دەکات”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لەگەڵ بێبایەخکردنی تەواوەتی بانگەوازەکان بۆ وەستاندنی شەڕ، کە تەنانەت لەلایەن ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێسەوە جەختی لەسەر دەکرایەوە، هەڵسوکەوتی شەڕانگێزی داگیرکەر بەردەوام بوو، لەپشتەوە ژمارەیەک وڵاتی رۆژئاوایی وەستاون و پێداگرن لەسەر پشتیوانیکردنی شەڕی قڕکردن دژی فەلەستینییەکان”.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق باسی له‌وه‌شكردوه، “لە کاتێکدا ئێمە پێویستی پاراستنی ئازادی کەشتیوانی لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان دووپاتدەکەینەوە، بەڵام سه‌ركۆنه‌ی دەستدرێژی دژی یەمەن و سەروەرییەکەی دەکەین و پێمانوایە فراوانکردنی بازنەی بە ئامانجگرتن نوێنەرایەتی کێشەی كێشه‌كه ناکات، بەڵکو دەبێتە هۆی سەرکردایەتیکردن بۆ فراوانکردنی بازنەی شەڕەکە”.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، “چارەسەر ئەوەیه کە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرپرسیارێتیەکانی خۆی جێبەجێ بکات، هەروەها بڕیارنامەیەک دەربکات بۆ وەستاندنی شەڕی شەڕانگێزانە و دڕندانە دژی فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە”.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت