کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، لە سێ ناوچەی هەرێم پلەکانی گەرما بۆ سەروو 40 پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە.
کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە.
ئەوەش هاتووە، سبەی یەکشەممە، بەهەمان شێوە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ و لە سێ ناوچەی هەرێم دەگەنە سەروو 40 پلەی سیلیزی.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 39 پلەى سیلیزى
سلێمانی :: 38 پلەى سیلیزى
دهۆک : 39 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 40 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 42 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 39 پلەى سیلیزى
سۆران : 38 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 29 پلەى سیلیزى